قەتەر و عێراق قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان ڕادەگەێنن

(0) / / ئاسیا / شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی عێراق


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە سەردانەکەی میری قەتەر بۆ عێراق، هەر دوو وڵات چەندین گرێبەست و ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەشیان واژۆ کرد.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەدا وتی کە سەردانەکەی میری قەتەر پیشاندەری قووڵایی پەیوەندییەکانی گەشەسەندووی هەر دوو وڵاتە.
سودانی وتی کە قەتەر وەک یەکێک لە گەورەترین هاوپەیمانەکانی ئێمە لە ناوچەکە دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە عێراق سەقامگیری سیاسی و ئەمنی هەیە و ئەمەش وایکردووە کە ئاسۆیەکی گەشی ئابوری چاوەڕوانی بکات.
وتیشی کە عێراق ئامادەی هاوکارییە لە گەڵ برادەرانی خۆی لە ناوچەکە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و گەشە و ئاسوودەیی.
میری قەتەریش لەو کۆبوونەوەدا وتی کە سەردانەکەم بۆ عێراق پیشاندەری قووڵایی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتە.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی وتی کە لە گەڵ عێراق سەبارەت بە گەشەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان گەیشتووینەتە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی کە لە گرنگی و پێگەی عێراق لە ناوچەکە تێدەگەین و ئاسایشی عێراق بەشێکە لە ئاسایشی ناوچەکە./.