ڕووسیا: جیهانی پاش شەڕی ئۆکراینا جیاواز دەبێت

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکراینا


Jun 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە کاتێک شەڕی ئۆکراینا کۆتایی بێت کیێڤ دەسەڵاتی ڕووسیا بە سەر ئەو ناوچانەی لە دەستی داوە بە فەرمی دەناسێت و بە جیهانیکردنی ڕۆژئاوا لە ناو دەچێت.
سرگێی لاوڕۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا قەیرانی ئۆکراینای بە شەڕی بە وەکالەتی ڕۆژئاوا لە گەڵ ڕووسیا ناو برد و وتی کە ئەمە کێشەیەکی جیۆپۆلتیکە و ئەمریکا هەوڵ دەدات لەو ڕێگایەوە ڕووسیا وەک زلهێزێکی ڕکابەری خۆ لە ناو ببات و بە هەر شێوازێک لە پێگەی زاڵبوون بە سەر جیهاندا بمێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە هەوڵەکانی ئەمریکا تووشی شکست بووە و لە داهاتووشدا ئەنجامی نابێت و پێش گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست، ئۆکراینا و وڵاتانی لایەنگری بە ناچار دان بە ڕاستییەکانی ئێستادا دەنێن.
لاوڕۆڤ وتی کە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا بە هۆی ئەو کێشانە بووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆکارەکەی بوون و جیهانی پاش ئەم شەڕەش جیاواز دەبێت./.