عێراق؛ گەورەترین براوەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە
(0) /
وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی گەورەترین براوەی ڕێکەوتنی سیاسی ئێران و سعوودیەیە و وتی کە حکومەتی بەغدا بە هاوئاهەنگی وڵاتانی ناوچەکە وەک قەتەر و میسر درێژە بە نێوەندگێڕی لە قەیرانەکانی ناوچەکە دەدات.
باسم عەوادی وتی کە باشتربوونی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە، سەقامگیری زیاتر دەکات و عێراق زۆرترین سوودی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز بینیوە.
ناوبراو وتی: عێراقی پاش 2003 زیانی زۆری لە ئاڵۆزی وڵاتانی ناوچەکە بینی کە هەر یەک پرۆژەیەکیان هەبوو.
عەوادی وتی کە پێشکەوتنی ئابوری لە عێراق پێویستی بەوە هەیە کە دۆخێکی ئەمنی باش بوونی هەبێت لە بەر ئەوەی کە ناسەقامگیری گەورەترین بەربەستە لە بەردەم ئاڵوگۆڕە داراییەکان./.
تێبينيێك بنێرە: