وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تارانی کرد

(0) / / ئاسیا / فەیسەڵ بن فەرحان سعوودیە


Jun 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە یەکەم سەردانی پاش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران، ئەمڕۆ شەممە 17 ی حوزەیرانی 2023، گەیشتە تاران تا لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.
ئەمە سێهەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە دەبێت لە پاش ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە پەکین.
بڕیارە شاندەکانی ئێران و سعوودیە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی و هەروەها گرنگترین دۆسیەکانی ناوچەکە و جیهان، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکەن./.