ئەردۆغان بانگهێشتی سیسی دەکات

(0) / / ئەفریقیا / تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان میسر


Jun 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سرۆک کۆماری تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆک کۆماری میسری کردووە سەردانی ئەنکەرە بکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە 17 ی حوزەیرانی 2023 بانگهێشتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری کرد سەردانی ئەنکەرە بکات.
ساڵح مەتلۆ جان کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی تورکیا لە قاهیرە ڕایگەیاند کە ئەردۆغان بانگهێشتنامەی فەرمیی بۆ سەرۆک کۆماری میسر ناردووە.
ناوبراو وتی: من دەزانم میسرییەکان دەیانەوێت ئەردۆغان ببینن، هەر دوو سەرۆک شوێنی کۆبوونەوە دیاری دەکەن، ئەو کۆبوونەوە یان لە ئەنکەرە یان لە قاهیرە دەکرێت.
سیسی و ئەردۆغان ساڵی ڕابردوو پاش ساڵانێک نەبوونی پەیوەندی، لە میانەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر لە دەوحە و بە هەوڵی میری قەتەر کۆبوونەوەیەکی زۆر کورتیان هەبوو.
سەرۆک کۆماری میسر بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا پەیامی پیرۆزبایی بۆ ئەردۆغان نارد./.