سەرۆک کۆماری چین: ئەمریکا ڕێز لە وڵاتانی دیکە بگرێت

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا چین


Jun 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری چین لە میانەی چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە کە واشنتن دەبێت ڕێز لە مافی یاسایی و بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە بگرێت.
شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین ڕۆژی دووشەممە 19 ی حوزەیرانی 2023 لە چاوپێکەوتنی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتی کە واشنتن دەبێت ڕێز لە چین بگرێت و زیان بە بەرژەوەندی و مافە ڕەوا و یاساییەکانی ئێمە نەگەێنێت.
شی وتی کە لە سەردانەکەی بلینکەن بۆ پەکین هەندێک بەرەوپێشچوون لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هاتووەتەدی.
سەرۆک کۆماری چین بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا وتی: هیچ وڵاتێک نابێت ئیرادەی خۆی بە سەر ئەوی دیکەدا بسەپێنێت و لایەنی بەرامبەر لە مافە ڕەوا و یاساییەکان و پێشکەوتن و گەشە بێبەش بکات.
شی جین پینگ وتی کە چین ڕێز لە ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی دەگرێت و هەوڵی خوڵقاندنی کێشە و جێگرتنەوەی ئەم وڵاتە نادات.
ناوبراو وتی: داهاتوو و چارەنووسی مرۆڤایەتی بەندە بەوەی کە چین و ئەمریکا بتوانن پێکەوەبوونێکی گونجاویان هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە سەربەخۆیی تایوان ناکات و ویستی ئەوەی نییە بچێتە شەڕی دژ بە چینەوە و جەخت لە سەر ڕێگاچارەی ئاشتییانە بۆ ئەم دۆسیەیە دەکاتەوە.
بلینکەن وتی کە ئەمریکا شەڕی ساردی لە گەڵ چین ناوێت و داوای وتووێژ و هاوکاری بەرامبەر دەکات./.