سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە
(0) /
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی کەماڵ خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە پاش پەسەندکردنی بودجەی گشتی لە پەرلەمان بەرەو ئاوەدانی زیاتر دەڕوات و وتی کە خاڵە هاوبەشەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان ئێمە و ئێران بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان دەبات.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێرانیش وتی کە تاران پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: