هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ لە لایەن تورکیاوە تیرۆر کرا

(0) / / ئاسیا / تورکیا


Jun 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە سنوری قامیشلۆ کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 20 ی حوزەیرانی 2023 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆی کردە ئامانج. هێرشەکەش لە سەر ڕێگای گوندی تەل شەعیر لە نێوان شارەکانی قامیشلۆ و عامودا بووە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدان.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەش سێ کەس گیانیان لە دەستداوە کە یەکێک لەوان یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆیە.
تورکیا لەمساڵ تا ئێستا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان 25 هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە کە بەو هۆیەوە 39 کەس کوژراون و 29 ی دیکەش بریندار بوون.