ڕووسیا: ناتۆ شەڕی دەوێت و ئێمەش شەڕ دەکەین

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا سرگێی لاوڕۆڤ


Jun 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەگەر ناتۆ دژی ڕاوەستانی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکراینایە، بە واتای ئەوەیە کە شەڕی دەوێت، هەر بۆیە باشترە شەڕ بکات و ئێمەش بۆ ئەو شەڕە ئامادەین.
سرگێی لاوڕۆڤ ڕۆژی سێ شەممە بە توندی ڕەخنەی لە ڕێکخراوی سەربازی ناتۆ بۆ دەستێوەردان لە قەیرانی ئۆکراینا گرت.
ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕ و ئاژاوەگێڕییەکانی ناتۆ لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، هۆشدارییدا کە ئەمە یارییەکی مەترسیدارە و درەنگ یان زوو، ناتۆ دەبێت بەم شکست و بنبەستەی خۆی بگات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ناتۆ شەڕی دەوێت و ئێمەش بۆ شەڕ لە هەر ئاستێکدا ئامادەیی تەواومان هەیە.