بایدن سەرۆک کۆماری چین بە دیکتاتۆر ناو دەبات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ئەمریکا چین


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەنیا یەک ڕۆژ لە پاش سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ پەکین، سەرۆک کۆماری چینی بە دیکتاتۆر ناو برد.
جۆبایدن ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین کەسێکی دیکتاتۆرە.
بایدن کە لە پاش سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکەن بۆ پەکین لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا قسەی دەکرد، سەبارەت بە تێکشکانی بالۆنە سیخوڕییەکەی چین وتی کە سەرۆک کۆماری چین بەو هۆیەوە هەستی بە ناڕەحەتییەکی زۆر کردووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە ئەو دیکتاتۆرە ئاگای لەوە نەبووە کە چی ڕوویداوە.
لێدوانەکانی بایدن لە کاتێکدایە کە بە بۆچوونی شارەزایان، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین ناتوانێت ئاڵۆزییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کەم بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری چین لەو سەردانەدا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندبوو کە واشنتن دەبێت ڕێز لەم وڵاتە بگرێت.