هۆشیار زێباری هەواڵێکی لە سەر پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / کردستان هۆشیار زێباری


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پاتی ڕایگەیاند کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە و کۆبوونەوەکەش لە سەر دوو تەوەری دۆخی ئێستای کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو لا دەبێت.
هۆشیار زێباری بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە یەکێتی داوایکردووە لە سەر ئاستی مەکتەبی سیاسی لە گەڵ پاتی کۆببنەوە.
ناوبراو وتی کە پارتیش وەڵامیان دەداتەوە و ڕەنگە ئەو کۆبوونەوە هەفتەی داهاتوو بکرێت.
ڕاشیگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوام هەبووە و نەبڕاوە.