مەسرور بارزانی: نابێت هەڵبژاردنەکانی کوردستان قوربانی بکرێت

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جەختی لە سەر پێویستی دوانەکەوتنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و ڕێگری لە قوربانیکردنی کردەوە.
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی جینین پلاسخارت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەمە زیاتر دوابکەوێت.
ناوبراو وتی کە نابێت لە سەر خواستی هەر حیزبێک کە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەدات، ئەم پرۆسەیە قوربانی بکرێت.
لەو چاوپێکەوتنەدا هەر دوو لا دوایین دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.