کشانەوە یان مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق؟

(0) / / وتار / بەرەی خۆڕاگری


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

شارەزایانی بواری سیاسی و سەربازی لەو بڕوایەدان کە ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق سەرکەوتنێکی بەرەی خۆڕاگرییە، ژمارەیەکی دیکەش دەڵێن کە ئەمریکا تەنیا بە قسە باس لە کشانەوەی هێزەکانی دەکات.

شارەزایانی سیاسی و سەربازی پێیان وایە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕیزی یەکەم ئامانجی بەرەی خۆڕاگری لە پاش تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسە و ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکا لە میدیاکانەوە، بە سەرکەوتنی ئەم بەرەیە لە ناوچەکە هەژمار دەکرێت.

ئەو شارەزایانە سەبارەت بە پیلانێکی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی ئەزموونی لوبنان لە عێراق سەبارەت بە گرووپەکانی خۆڕاگری لەم وڵاتە هۆشدارییاندا و ڕایانگەیاندووە کە هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن بە باسکردنی ڕۆڵی حیزبووڵا و پاشان حکومەتی بەهێزی عێراق و چەکی یاسایی و نەبوونی بیانوو بۆ ئەو چەکانە لە دەستی هێزەکانی خۆڕاگری لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەزموونی لوبنان لە عێراق جێبەجێ بکەن.

ڕاگەێندراوەکەی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق، ئاماژە بە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا و گۆڕینی ئەرک و ڕاسپاردەی ئەوان بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان و پاراستنی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی ئەمنی نوێ دەدات و لە ئەنجامی ئەمەش کۆی گشتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەندە بە بڕیار و بوونی هێزەکانی ئەمریکا.

بەرپرسانی کەتیبەکانی سەید شوهەدا ڕایانگەیاندووە کە لێدوانی ئەمریکییەکان هێندە جێی متمانە نییە و بەردەوام گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە. ئەوان دەڵێن کە ئەمریکییەکان بیانووی ئەوەیان هێناوەتەوە کە بوونی هێزەکانیان لە عێراق لە سەر داوای سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق – حەیدەر عەبادی – بۆ شەڕی دژ بە داعش بووە.

بەرپرسانی کەتیبەکانی سەید شوهەدا ڕایانگەیاندووە کە ئەم داواکارییە نەماوە و بە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لە پاش تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس هەڵوەشاوەتەوە.

ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نییە و تەنیا ناوێک کە شیاویەتی، داگیرکاری یان هێزە داگیرکارەکانە.

عێراق لە ئێستادا خاوەن هێزی جەکدار و ئەمنیی ڕێکخراوەییە و پێویستی بەم ژمارە لە هێزەکانی ئەمریکا بە هەر ناو و پاساوێک نییە.

بەرپرسانی کەتیبەکانی سەید شوهەدا ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە و ئەوەی ڕایانگەیاندووە، تا جێبەجێکردنی ناکرێت جێی متمانە بێت.

شرۆڤەکارانی سیاسی ئەم پرسیارەیان ئاراستە کردووە کە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدان؟ ئەم شێوازەی داگیرکاری لە جیهاندا باوی نەماوە و زیاتر شوێنی خۆیی داوەتە داگیرکاری و سەپاندنی هەژموونی دارایی و ئابوری و ئەم شێوازەی داگیرکاری و هەڵسووکەوتی ئەمریکا لە گەڵ وڵاتانی دیکە، بە هۆی ئەوەیە کە واشنتن سەرجەم کارتەکانی لە بەرامبەر چین لە دەست داوە.

گەڕی سێهەمی دانوستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا بەڕێوەچوو. لە ئەنجامی ئەو دانوستانانەش باس لە دیاریکردنی خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت بەڵام نە ئەمریکا نیازی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی هەیە و نە حکومەتی ئێستای عێراقیش بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لەو بوارەدا هێندە جیدییە، هەر بۆیە بوونی هێزەکانی خۆڕاگری بۆ ڕێگری لە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا زیاتر بە پێویستیی ئەمڕۆ و داهاتووی عێراق دادەنرێت./.