تەرمی زانا ئەتۆمییەکەی ڕووسیا لە شوقەکەیدا دۆزرایەوە

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا


Jun 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە تەرمی زانایەکی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە لە شوقەکەیدا لە مۆسکۆ دۆزراوەتەوە.
میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە تەرمی زانایەکی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە و یەکێک لەو کەسانەی کە ڕۆڵی بەرچاوی لە درووستکردن بۆمبە ئەتۆمییەکانی سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتدا هەبووە، لە شوقەکەیدا لە مۆسکۆ دۆزراوەتەوە.
پزیشکی دادی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە گەریگۆری کڵینیشۆف نزیکەی 90 ساڵ تەمەنی بووە و لە ڕۆژی 17 ی حوزەیراندا گیانی لە دەست داوە و هۆکاری مردنەکەشی ڕەنگە خۆکوژی بووبێت.
ناوبراو نووسراوێکی لە تەنیشت خۆیدا بە جێهێشتووە.
پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی ڕووسیا لێکۆڵینەوەیان لەم دۆسیەیە دەستپێکردووە.
کڵینیشۆف یەکێک لەو کەسانە بووە کە ڕۆڵی بەرچاوی لە درووستکردنی بۆمبە ئەتۆمییەکانی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو هەبووە. ئەو بۆمبانە بە ناوی PDS-37 ناسراون کە لە ساڵی 1955 تاقیکرانەوە.