پوتین: ڕوبەڕوی خیانەتێکی ناوخۆیی بووینەتەوە

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین


Jun 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە دۆخی وڵاتەکەی و یاخیبوونی هێزەکانی ڤاگنەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕوبەڕوی خیانەتێکی ناوخۆیی بووەتەوە.
ڤلادیمیر پوتین لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕووسیا، یاخیبوونی فەرماندە و ئەندامانی هێزەکانی ڤاگنەری بە خیانەت پێناسە کرد و وتی: ئەمڕۆ ڕووسیا بە هەموو هێزێکەوە بۆ داهاتووی خۆی خەبات دەکات و ئەمەش پێویستی بە ڕزگاربوونە لەوەی کە ئێمە لاواز دەکات.
پوتین وتی کە وەڵامێکی توندی ئەم خیانەتە دەدەینەوە، دۆخی دژە تیرۆرم لە مۆسکۆ و ژمارەیەک لە پارێزگاکان ڕاگەیاندووە، بە تایبەت لە ڕوستۆف ڕێوشوێنی تایبەتمان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری گرتووەتەبەر.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە ئێمە بۆ پاراستنی وڵات بە مێژووییەکی دوور و درێژەوە خەبات دەکەین، ئەوەی کە ئەم کودەتایەی ڕێکخستووە، هەوڵی ڕادەستکردنی وڵات و شەڕی ناوخۆیی داوە.
وتیشی کە بەرژەوەندییە کەسییەکان گەیشتە خیانەت لە وڵات و ئێمەش بەرگری لە وڵات و هاووڵاتیان دەکەین.