ئەردۆغان سەردانی عێراق ناکات
(0) /
هەواڵی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق بە درۆ خرایەوە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق هەواڵی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ ئەم وڵاتە بە درۆ خستەوە.
ئەو سەرچاوە وتی کە ئەردۆغان ئەمڕۆ یەک شەممە سەردانی بەغدا ناکات.
ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە هەمان شێوە هەواڵەکەی ڕەتکردووەتەوە.
پێشتر وەفا محەممەد کەریم لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەواڵی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ بەغدا ڕاگەیاندبوو.
تێبينيێك بنێرە: