زیلنسکی داوای چەکی دوورهاوێژ لە بایدن دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا ڤۆلۆدمیر زیلنسکی ئۆکراینا


Jun 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا شەوی یەک شەممە هەواڵی وتووێژی تەلەفوونی خۆی و سەرۆک کۆماری ئەمریکای ڕاگەیاند و وتی کە لەو وتووێژەدا سەبارەت بە وەرگرتنی چەکی دوورهاوێژ بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
ڤۆلۆدمیر زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاند کە بە تەلەفوون لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا قسەی کردووە.
زیلنسکی ڕایگەیاند کە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ڕووسیا تەوەرێکی گرنگی ئەو وتووێژە بووە.
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا هەروەها ڕایگەیاند کە داوای لە هاوتا ئەمریکییەکەی کردووە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا چەکی دوورهاوێژ ڕادەستی کیێڤ بکرێت.