تیرۆری چالاکوانێکی سیاسی لە لوبنان
(0) /
چالاکوانێکی سیاسی لە ناوچەیەکی باشوری لوبنان لە ئۆتۆمبێلەکەیدا تیرۆر کرا.
میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند کە لوقمان سەلیم چالاکوانی سیاسی ئەو وڵاتە لە ناوچەی نەبەتیە تیرۆر کراوە.
تەرمی ئەو چالاکوانە لە ئۆتۆمبێلەکەی لە نێوان دوو شاری عدوسیە و تەفاحتا لە باشوری لوبنان دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە کە شوێنی دوو فیشەک بە جەستەی ئەو چالاکوانەوە بینراوە.
محەممەد فەهمی وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان بە توندی ئیدانەی ئەو تیرۆرەی کردووە و بە تاوانێکی دڕندانە ناوی بردووە./.
تێبينيێك بنێرە: