ڕووسیا: ڤاگنەر ئامادەی چەککردن دەبێت

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا


Jun 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە گرووپی ڤاگنەر ئامادەی ڕادەستکردنی چەکە قورسەکانی دەبێت.
ئاژانسی سپۆتنیک لە سەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە ڕایگەیاندووە کە گرووپی ڤاگنەر ئامادەکاری بۆ ڕادەستکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی قورسی خۆی دەکات.
هاوکات ڕاگەێندراوە کە یۆگنی پریگۆژن سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر لە ڕێگای فڕۆکەخانەیەکی سەربازییەوە گەیشتووەتە وڵاتی بیلاڕووس.
ئاژاوەگێڕییەکەی سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر بە نێوەندگێڕی سەرۆک کۆماری بیلاڕووس کۆتایی هات.