چین وەڵامی بایدنی دایەوە؛باسی کێشەکانی ئەمریکا بکە
(0) /
پەکین ئیدانەی لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد کە ڕایگەیاندبوو چین ڕوبەڕوی قەیران و کێشەی زۆر بووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە واشنتن دەبێت گرنگی بە کێشەکانی خۆی بدات.
مائۆ نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وتی: ئێمە هیوادارین ئەمریکا بتوانێت گرنگی بە کێشەکانی خۆی بدات و ڕۆڵی ئەرێنی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئاسوودەیی جیهاندا بگێڕێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە هەر وڵاتێک لە ڕەوتی گەشەسەندنیدا ڕوبەڕوی نەیار و ئاستەنگ دەبێتەوە بەڵام گەلی چین لە ڕێگای تێکۆشان و یەکڕیزییەوە درێژە بە گەشە و پێشکەوتنی خۆیان دەدەن.
تێبينيێك بنێرە: