ئێران: لە کات و شوێنی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکەی وێستگەی ناوەکی نەتەنز وتی کە بە دڵنیاییەوە لە کات و شوێنی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکرێتەوە.
سەعید خەتیب زادە وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە پشتەوەی ئەو ڕووداوە بووە.
ناوبراو وتی: خۆشبەختانە کە ڕووداوەکەی زیانی مرۆڤی و ژینگەیی بە دواوە نەبووە بەڵام مەترسی ئەوە هەبووە کە ببێتە کارەساتێک کە ئەویش تاوانی دژە مرۆڤایەتییە و لە ڕژێمی زایۆنیستی بە دوور نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی کە دەیانەوێت توانای ناوەنی ئێران سنوردار بکەن، دەبێت بڵێین کە بە پێچەوانەوە، سەنتریفۆژە زیانبەرکەوتووەکان بە سەنتریفۆژی نوێ و پێشکەوتووتر دەگۆڕدرێن و کۆماری ئیسلامی ئێران پیشانیداوە کە توانای وەهای هەیە.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت بزانێت و دڵنیا بێت کە تۆڵەی ئەو دوژمنایەتییەی دەگرێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: