ئەردۆغان بۆ واژۆکردنی چەند ڕێکەوتنێک سەردانی ئیمارات دەکات

(0) / / ئاسیا / تورکیا ئیمارات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان محەممەد شمشەک


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دارایی تورکیا ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە تا دوو هەفتەی داهاتوو بۆ واژۆکردنی چەندین ڕێکەوتنێکی دووقۆڵی سەردانی ئیمارات دەکات.
محەممەد شمشەک وەزیری دارایی تورکیا کە لەم ماوەیەدا لە گەڵ جێگری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی سەردانی ئیماراتی کردبوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی وەزارەتەکەی سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی چەند ڕێکەوتنێکی دووقۆڵییە لە گەڵ ئیمارات.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنەکان تا دوو هەفتەی داهاتوو تەواو دەبن و پاشان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ واژۆکردنیان سەردانی ئیمارات دەکات.
شمشەک وتی کە ڕەنگە تورکیا و ئیمارات ڕێکەوتنێکی گشتیش بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان واژۆ بکەن.