کام لە وڵاتانی ناوچەکە ئۆتۆمبێلی سەربازی زیاتریان هەیە؟

(0) / / ڕاپۆرت / ئەمریکا ئێران ئیسرائیل تورکیا


Jul 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
پێگەیەکی تایبەت بە ئاماری کەرەستە و پێداویستییە سەربازییەکانی وڵاتان، پلەی 25 وڵاتی جیهانی بۆ هەبوونی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بڵاو کردووەتەوە کە وڵاتانی ناوچەکەی تێدایە.
پێگەی globalfirepower ڕایگەیاندووە کە تورکیا بە هەبوونی 112 هەزار و 476 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەی 5 ی جیهان و سعوودیە بە 85 هەزار و 140 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەی 8 ی جیهاندایە.
میسر کە یەکێک لە کۆنترین سوپاکانی ناوچەکەی هەیە، بە 77 هەزار و 596 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەی 10 ی جیهاندایە.
ئێران بە هەبوونی 69 هەزار و 685 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەی 13 ی جیهاندایە. فەرەنسا لە پلەی 12 ی جیهاندایە.
ئیسرائیل بە 56 هەزار و 290 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەی 17 و ئەردەن بە 44 هەزار و 423 ئۆتۆمبێل لە پلەی 20 ی جیهاندایە.
عێراقیش بە هەبوونی 39 هەزار و 474 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەی 25 ی جیهاندایە.
لە نێو وڵاتانی عەرەبیش بەحرەین بە 2 هەزار و 598 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەی 108 دایە کە نزمترین پێگەی وڵاتانی عەرەبییە.
ئەمریکا بە 303 هەزار و 553 ئۆتۆمبێلی سەربازی و چین بە 174 هەزار و 300 ئۆتۆمبێل و ڕووسیا بە 151 هەزار و 641 ئۆتۆمبێل و کۆریای باشور بە 133 هەزار و 738 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پلەکانی یەکەم تا چوارەمی ئەم ڕیزبەندییەدان.
مەبەست لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیش، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلە هێرشبەرەکانن.