زیلنسکی سەردانی تورکیا دەکات
(0) /
بڕیارە سەرۆک کۆماری ئۆکراینا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تورکیا.
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا سبەی هەینی 7 ی تەمموزی 2023 سەردانی تورکیا دەکات و لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا بۆ تورکیا، پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ڕێکەوتنی دانەوێڵە لە گەڵ ڕووسیا، نێوەندگێڕی ئەنکەرە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری شەڕی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ تاوتوێ بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: