ئەمریکا چەکدارانی کوردی سوریای ناردووەتە ئۆکرینا
(0) /
ئاژانسی سپۆتنیک ی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا 650 چەکداری کوردی سوریای پاش مەشق و ڕاهێنان ناردووەتە ئۆکراینا.
لە ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ هەینیی ئاژانسی سپۆتنیک لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە هاتووە کە ئەمریکا 650 چەکداری هەسەدەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە ناردووەتە ئۆکراینا.
سوپای ئەمریکا ئەو چەکدارانەی بە فڕۆکەی تایبەت و بە چەند قۆناغ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئۆکراینا گواستووەتەوە.
ئەمریکا پێشنیاری مووچەی مانگانە 2000 دۆلاریی بۆ ئەو چەکدارە کوردانە کردووە کە بیانەوێت بۆ شەڕی دژ بە سوپای ڕووسیا بگەنە ئۆکراینا.
تێبينيێك بنێرە: