دەوڵەتی یاسا بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی ڕایگەیاندووە کە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا دەکات.
ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ڕایانگەیاندووە کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بە لیستی سەربەخۆ بەشداری دەکەن و ناچنە ناو هیچ هاوپەیمانییەکەوە.
ئەو پەرلەمانتارانەی دەوڵەتی یاسا ڕایانگەیاندووە کە لە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و زانینی ژمارەی کورسییەکانی هەر فراکسیۆن و پارتێکی سیاسی، دانوستان و وتووێژ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکان لە پێناو هەڵبژاردنی پارێزگارەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی دەست پێدەکات.