مەترسی گەڕانەوەی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی عێراق لە ئارادایە

(0) / / ئاسیا / بەغدا ئێران عێراق


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
پچڕانی کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وایکردووە کە مەترسی گەڕانەوەی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی عێراق لە ئارادا بێت.
پچڕانی کارەبا بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی لە وێستگەکانی وەبەرهێنانی کارەبای عێراق بە تایبەت لە پارێزگای بەسرە، حکومەتی ئەم وڵاتەی خستووەتە کێشەیەکی گەورەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوو کاتژمێرەکانی پچڕانی کارەبا زیادی کردووە و هەندێک کات خەڵک 16 کاتژمێر کارەبایان نەبووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق کێشەکەی بۆ ڕاگرتنی هەناردەی گازی ئێران بۆ ئەم وڵاتە گەڕاندووەتەوە و ئێرانیش ڕایگەیاندووە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار قەرزی لای عێراقە و حکومەتی بەغدا لە ترسی ئەمریکییەکان ناوێرێت ئەو پارانە بداتەوە.
شەوی یەک شەممە بە سەدان کەس لە بەسرە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای پابەندبوونی حکومەتیان کرد بەو بەڵێنانەی کە بە هاووڵاتیانی داوە.
چالاکوانانی مەدەنی ڕایانگەیاندووە کە حکومەت لە یەکەم کارنامەیدا شکستی هێناوە و لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کێشەی کارەبا تەنانەت بە ڕادەیەکی کەم چارەسەر بکات.