باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

(0) / / ئاسیا / ڕووسیا ئێران


Jul 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە هۆی بەیاننامەیەکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کە تێیدا باسی سێ دوورگەی ئێرانیی لە بەرژەوەندی وڵاتانی کەنداوی فارس کردووە، باڵیۆزی ڕووسیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بووە هۆی ناڕەزایەتی ئێران و بەو هۆیەوە باڵیۆزی ڕووسیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە تاران کرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە سێ دوورگەی ئەبوموسا، تونبی بچووک و تونبی گەورە بۆ هەمیشە وەک بەشێک لە ئێران دەمێننەوە و ئەوەی لە بەیاننامەکەی ڕووسیا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەدا هاتووە ڕەتدەکرێتەوە.