مۆسکۆ: لە شەڕی ناتۆ نزیک بووینەتەوە

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا دیمیتری مێدڤێدێڤ ئۆکراینا


Jul 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا ئاشکرایکرد کە وڵاتەکەی و ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ لە شەڕ نزیک بوونەتەوە.
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و ناتۆ لە لێوای شەڕدان و وتی: ئەنجومەنی ئۆکراینا – ناتۆ کە لە لایەن ئەم ڕێکخراوەوە درووست کراوە، بە هۆی لەناوچوونی یەکێک لە لایەنەکانەوە لە ناو دەچێت.
ناوبراو سەبارەت بە بۆچوونی مۆسکۆ لە سەر ناتۆ وتی کە بە هۆی هەڵسووکەوتی وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوە سەربازییە و پەرەپێدانی شەڕی ئۆکراینا، ئەگەری شەڕی ڕووسیا و ناتۆ زۆر نزیک بووەتەوە.
مۆسکۆ بەردەوام ڕایگەیاندووە کە پڕچەککردنی ئۆکراینا لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپییەوە هۆکاری پەرەسەندنی ئەم قەیرانەیە.