ڕووسیا: جۆنسۆن تووشی نەخۆشی دەروونی بووە

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا دیمێتری مێدڤێدێڤ


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پاش ئەوەی کە داوای قبووڵکردنی بێ مەرجی ئۆکراینای وەک ئەندامی ناتۆ کردووە، پێویستی بە چارەسەری دەروونی لە نەخۆشخانە هەیە.
دیمێتری مێدڤێدێڤ سەبارەت بەو پێشنیارەی جۆنسۆن ڕایگەیاندووە کە ئەم گەمژە خانەنشینە دەبێت بێ مەرج لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی وەربگیرێت، لەوێدا دەتوانێت خۆی وەک چەوسێنەر و توندڕەو پیشان بدات و داوای دەستپێکردنی شەڕی سێهەمی جیهانیش بکات.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە شوێنی جۆنسۆن تەنیا نەخۆشخانەی دەروونی و ماڵی شێتەکانە.