650 کەس لە هێزەکانی هەسەدە براونەتە ئۆکراینا

(0) / / ئاسیا / ئۆکراینا سوریا ڕووسیا


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە میدیاییەکانی ڕووسیا لە سوریا ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا 650 کەس لە هێزەکانی هەسەدەی ڕەوانەی شەڕی ئۆکراینا کردووە.
ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە ئەو هێزە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە براونەتە ئۆکراینا.
هەفتەی ڕابردوو هەسەدە دەنگۆی ناردنی هێزەکانی بۆ ئۆکراینا بە درۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە لە گەڵ ئەرکەکانی ئێمە یەکناگرێتەوە و هێزەکانمان گرنگی بە پرسەکانی دەرەوەی سوریا نادەن.