سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش 12 ساڵ سەردانی سوریای کرد
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش 12 ساڵ و بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.
محەممەد شیاع سودانی ئەمڕۆ یەک شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق.
بڕیارە ناوبراو لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆببێتەوە.
سەردانەکەی سودانی لە کاتێکدایە لە لە ساڵی 2011 تا ئێستا هیچ سەرۆک وەزیرانێکی عێراق سەردانی سوریای نەکردووە.
پاش گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و بەشداری بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە جەدەی سعوودیە، وڵاتانی عەرەبی یەک لە دوای یەک پەیوەندییەکانیان لە گەڵ دیمەشق ئاسایی کردووەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: