سودانی پاڵپشتی عێراقی بۆ یەکپارچەیی خاکی سوریا ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / سوریا عێراق محەممەد شیاع سودانی


Jul 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا وتی کە لە پەرەی پاڵپشتیکردنی ئەم وڵاتە دەمێنینەوە.
محەممەد شیاع سودانی کە ئەمڕۆ یەک شەممە سەردانی دیمەشقی کرد، لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە و وتی: عێراق و سوریا دوو وڵاتی دراوسێن و پەیوەندییەکی هاوبەشیان هەیە و دەبێت لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکاندا هاوکاری و هاوئاهەنگییان هەبێت.
سودانی وتی: ئاسایش و سەقامگیری هەر دوو وڵات وادەکات کە ئێمە بەرەو هاوکاری زیاتر لە پێناو لەناوبردنی قەیرانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە ئێمە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین و گەلی ئێمەش شانازی بە خەڵکی سوریاوە دەکەن کە لە بەرامبەر گەورەترین هێرشی تیرۆریستی خۆڕاگرییان کرد.
محەممەد شیاع سودانی هەروەها ئیدانەی دەسدرێژییەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ سەر خاکی سوریا.