لاوڕۆڤ لە تاران: سزاکانی یەکێتی ئەورووپا لە دژی ئێران قبووڵکراو نییە

(0) / / ئاسیا / سرگێی لاوڕۆڤ


Apr 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سزاکانی ئەمجارەی یەکێتی ئەورووپا لە دژی ئێران کە هاوکاتە لە گەڵ دانوستانەکانی لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی لە ڤیەننا، قبووڵکراو نییە.

سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران وتی کە مۆسکۆ ئیدانەی هەر هەوڵێکی لاوازکردنی دانوستانەکانی ڤیەننا دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی کە سزاکانی ئەمجارە لە دژی تاران ئەوە دەسەلمێنێت کە یەکێتی ئەورووپا پێگەیەکی ئەوتۆی لە جیهاندا نەماوە و شوێنکەوتووی سیاسەیەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە./.