ئەردۆغان بە 200 بازرگانەوە سەردانەکەی بۆ سێ وڵاتی عەرەبی دەستپێکرد

(0) / / ئاسیا / تورکیا محەممەد بن سەلمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jul 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا گەشتێکی چەند ڕۆژەی بۆ سێ وڵاتی عەرەبی ناوچەکە دەستپێکرد و لەم سەردانانەشدا 200 بازرگان و چالاکوانی ئابوریی لە گەڵ دەبێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەم وێستگەی گەشتە ناوچەییەکەیدا سەردانی سعوودیە دەکات و لە گەڵ شا سەلمان و محەممەد بن سەلمان کۆدەبێتەوە.
لە سەردانەکەی ئەردۆغاندا چەندین کۆنفرانسی ئابوری و بازرگانی لە وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر بەڕێوە دەچێت.
تورکیا ڕوبەڕوی قەیرانێکی ئابوری بووەتەوە و حکومەت هەوڵ دەدات باج لە سەر فڕۆشتنی سووتەمەنی زیاتر بکات. ڕێژەی هەڵئاوسانی تورکیا لە مانگی ڕابردوو لە سەدا 38 بووە کە بەراورد بە ڕێژەی لە سەدا 85 ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دابەزیوە، سەرەڕای ئەمەش ئابوریناسانی سەربەخۆ ڕایانگەیاندووە کە ڕێژەی ڕاستەقینەی هەڵئاوسان لە مانگی حوزەیران نزیکەی لە سەدا 108 بووە.