هێرشێکی تیرۆریستان لە مالی ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

(0) / / ئەفریقیا / ئەفریقا


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای مالی ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی تیرۆریستان لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە 9 سەرباز کوژران و 6 ی دیکەش بریندار بوون.

سولێمان دەیمبڵی وتەبێژی سوپای مالی وتی: نزیکەی 20 چەکداری تیرۆریست لە بۆسەیەکدا لە نزیک گوندی بونی لە ویلایەتی موبتی هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپا و لە ئاکامدا 15 سەرباز کوژران و بریندار بوون.

ناوبراو زانیاری ئەوەی نەخستووەتەڕوو کە هێرشەکە لە لایەن کام گرووپەوە کراوە.

گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە قاعیدە و داعش لە باکوری مالی چالاکی دەکەن و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی ئەو وڵاتە.

وڵاتی مالی لە رۆژئاوای ئەفریقا لە ساڵی 2012 تا ئێستا لە قەیرانی کودەتا و چالاکی گرووپە چەکدارەکان و ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ئەمنیدایە.

هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ساڵی 2013 تا ئێستا لە مالی جێگیر کراون./.