بودجەی سەربازیی سعوودیە 75 ملیار دۆلارە

(0) / / ئاسیا / سعوودیە


Jul 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە سعوودیە لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 16 ی بودجەی سەربازی خۆیی زیاد کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سعوودیە لە نێو وڵاتانی عەرەبی زیاترین بودجەی سەربازی و لە ئاستی جیهانیش خاوەنی پێنجەم بودجەی سەربازییە.
ماڵپەڕی گلۆباڵ فایر پاور کە بە دیاریکراوی لە بواری سەربازیدا چالاکی دەکات، لە ڕیزبەندی سوپاکانی جیهان لە 145 وڵات، سعوودیەی بە پلەی 22 ناو بردبوو.
سوپای سعوودیە بە 350 هەزار هێزی سەربازی، 897 فڕۆکەی سەربازی، 1062 تانک، 6202 ئۆتۆمبێلی سەربازی، زیاتر لە 2500 تۆپخانە، 275 مووشەک هاوێژ و 57 یەکەی دەریایی لە پلەی 5 ی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا و پلەی دووەمی جیهانی عەرەبییە لە پاش وڵاتی میسر.