هاودەستەکەی سەلوان مۆمیکا کێیە؟

(0) / / فایلی تایبەت / سوید


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
کەسێک بە ناوی سەلوان نەجم، بە ڕەگەز عێراقی و دانیشتوونی شاری ستۆکهۆڵم، هاوڕێ و پاڵپشتی سەلوان مۆمیکایە کە سەرەڕای گومانی تێوەگلانی لە کردەوە تیرۆریستییەکان، لە سوید بە ئازادانە دەسوڕێتەوە.
لە نێو ئەو وێنانەی کە لە بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز و سووتاندنی لە لایەن سەلوان مۆمیکای تیرۆریستیەوە لە پایتەختی سوید و لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی عێراق بڵاو بووەتەوە، وێنەی کەسێک دەبینرێت کە لە هەر دوو تاوانەکەدا هەیە و بە پێکەنینەوە تاوانەکە تۆمار دەکات.
ئەو کەسەش ناوی سەلوان نەجمە و بە ڕەگەز عێراقی و دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە و پاڵپشتی لە تاوانە تیرۆریستییەکەی سەلوان مۆمیکا دەکات.
سەلوان نەجم ناسراوە بە شێخ سامی و شێخی جولەکە، کەسێکی ئاشوری و بە ڕەگەز عێراقییە و بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێڕێزی بە پیرۆزییە ئیسلامییەکان دەکات. چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو ئەنجامدەری هێرشی سەر خوێندنگەیەکی منداڵان لە فەرەنسا بووە.
چەند سەرچاوەیەکی سیاسی و میدیایی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری هەڵوێستی توندی حکومەتی ئەم وڵاتە ئەوەیە کە ئەو دوو تیرۆریستیە بە ئازادانە دەسوڕێنەوە و پاڵپشتی لە حکومەتی سوید وەردەگرن و ئەمەش بە پێچەوانەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و پێگەی نێودەوڵەتی ئەم وڵاتەیە.