پوتین: دژە هێرشەکانی ئۆکراینا شکستی هێناوە

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین ئۆکراینا ڕووسیا


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئۆکراینا لە دژە هێرشەکانیدا تووشی زیانێکی زۆر بووە و ئەو هێرشانە شکستی هێناوە.
ڤلادیمیر پوتین لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری بیلاڕووس کە یەکەم چاوپێکەوتنی پاش هەوڵی کودەتای گرووپی ڤاگنەر بووە، وتی کە ئۆکراینا هەندێک دژە هێرشی هەبووە بەڵام شکستی هێناوە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەواڵی لەناوچوونی بەشێکی زۆر چەک و تەقەمەنییەکانی ئۆکراینای ڕاگەیاند و وتی کە ڕێژە لەناوچوونەکە هێندە زۆرە کە هیچ کات وێنەی نەبووە ئەوەندە لە یەک ڕۆژدا لە ناو ببەین.
پوتین وتی کە لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا زیاتر لە 26 هەزار کەس لە هێزەکانی ئۆکراینا گیانیان لە دەست داوە.