بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی بەغدا کوردستان محەممەد شیاع سودانی


Jul 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
بافڵ تاڵەبانی و محەممەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و جەختیان لە سەر گرنگی ڕێکەوتن بۆ پرسە سیاسییەکان کردەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا سەبارەت بەم کۆبوونەوە هاتووە کە سودانی و تاڵەبانی باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کردووە و جەختیان لە پاڵپشتی سەرجەم هێزە سیاسییەکان کردووەتەوە بۆ هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی بەرنامەکەی و گرنگیدان بە خواست و داواکارییەکانی سەرجەم عێراقییەکان.
ڕاگەێندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختیان لە سەر گرنگی ڕێکەوتن بۆ تەواوکردنی پرسە سیاسییەکان کردووەتەوە، لەوانەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەک کە ئەزموونی دیمۆکراسی و سەقامگیری سیاسی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بەرز بکاتەوە.
هەر بە گوێرەی ئەو ڕاگەێندراوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتگیری خۆیی بۆ کارنامەی حکومەتەکەی سودانی دووپات کردووەتەوە.