وەزیری بەرگری ڕووسیا لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کۆبووە

(0) / / ئاسیا / ڤلادیمیر پوتین ئۆکراینا سێرگێی شۆیگۆ ڕووسیا


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری ڕووسیا کە سەردانی کۆریای باکوری کردووە، لە گەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە، کۆبوونەوەکەش لەو ڕووەوە گرنگە کە دەنگۆی پاڵپشتیکردنی ڕووسیا لە لایەن کۆریای باکورەوە لە شەڕی ئۆکراینا بڵاو بووەتەوە.
سێرگێی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا کە بە یاوەری شاندێکی سەربازی سەردانی پیۆنگ یانگی کردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەڵ کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کۆبووە.
شۆیگۆ ڕۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی سێ ڕۆژە گەیشتە پیۆنگ یانگ تا بەشداری لە بۆنەکانی حەفتایەمین ساڵیادی ئاگربەستی شەڕی 1950 تا 1953 ی نێوان هەر دوو کۆریای باکور و باشور لە 27 ی تەمموز بکات.
ئاژانسی فەرمی کۆریای باکور ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا کیم و شۆیگۆ سەبارەت بە پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەکانی نێوان پیۆنگ یانگ و مۆسکۆ لە کەشێکی دۆستانەدا وتووێژیان کردووە.
وەزیری بەرگری ڕووسیا لەو کۆبوونەوەدا نامەیەکی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی ڕادەستی سەرۆکی کۆریای باکور کردووە.