تاوانبارێکی دیکەی کارەساتی سپایکەر دەستگیر کرا

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە سەرکردەکانی داعش کە دەستی لە کارەساتی سپایکەردا هەبووە، دەستگیر کراوە.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراقدا هاتووە کە بە پێی زانیاری وردی هەواڵگری و بە هاوئاهەنگی لە گەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانی، عەبدولخالەق خزعەل سوڵتان دەستگیر کراوە.
ئەو کەسە ساڵی 2013 پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و لە ژمارەیەک کردەوەی تیرۆریستیدا لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین بەشداریی هەبووە.
بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە کارەساتی سپایکەردا بەشداری کردووە و ماوەیەک پلەی سەربازیی لە داعشدا هەبووە.