سوریا: ئەمریکا قەرەبووی زیانەکانمان بۆ بکاتەوە
(0) /
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا داوایکردووە ئەمریکا بە هۆی داگیرکاری و دەسدرێژی سەربازییەوە قەرەبووی زیانەکانی ئەم وڵاتە بکاتەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە جیهان و ناوچەکە، ڕۆڵی بەرچاویان لە شەڕی تیرۆریستی کەم وێنە لە دژی کۆماری عەرەبی سوریا هەیە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە کردەوەکانی ئەمریکا لە سوریا بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و شیاوی ئەوەیە کە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ئیدانە بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوایکردووە کە ئەمریکا قەرەبووی زیانەکانی ئەم داگیرکاری و دەسدرێژییە سەربازییە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە بکاتەوە.
بەیاننامەکە داوای لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کە لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی سوریاوە لە لایەن ئەمریکا پاڵپشتی لە گەلی ئەم وڵاتە بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: