پارتی باس لە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی لە کەرکوک دەکات

(0) / / كوردستان / کەرکوک عێراق


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی پارتی لە کەرکوک ڕایگەیاند کە هەنگاوی باش نراوە بۆ درووستکردنی لیست لە لایەن ئەم حیزبەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
باقی ساڵەیی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوکی پارتی ڕایگەیاند کە ئەم حیزبە خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و دانوستانی پارتی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بەردەوامە، ڕۆژانی ڕابردوو شاندی پارتی لە گەڵ چەندین لایەنی سیاسی دانوستانی کردووە بە مەبەستی پێکهێنانی لیستی هەڵبژاردن و درووستکردنی هاوپەیمانی.
ئەو بەرپرسەی پارتی ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی باش نراوە بۆ ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان و پارتیش وەک لایەنێکی سەرەکی تا ئێستا چەندین حیزب و کەسانی سەربەخۆ ئامادەییان پیشانداوە بۆ ئەوەی لە گەڵ لیستەکەی بەشداری لە هەڵبژاردنی کۆتایی ئەمساڵی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بکەن.