پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
(0) /
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی سبەی یەک شەممە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
سبەی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لە دەباشان لە گەڵ شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش داوای پەیامێکی پارتی دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ یەکێتی نارد و داوای کۆبوونەوەی کردبوو.
کۆبوونەوەکەی سبەی یەک شەممەی پارتی و یەکێتی سێهەم کۆبوونەوەی نێوان ئەم دوو حیزبەیە لە ماوەی یەک مانگدا و بڕیارە تێیدا وتووێژ لە سەر بابەتە ناکۆکەکانی نێوانیان بە تایبەت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: