ئاوات شێخ جەناب: لە بەڕێوەبردنی نەوت ڕازی نین

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب


Apr 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە چاکسازی لە بواری نەوتدا دەستیپێکردووە و لەم ماوەیەدا هەواڵی تایبەتیش بڵاو دەکرێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب بە کەناڵی ئێن ئار تی ڕاگەیاند کە لە ئەگەری پابەندبوونی هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێم بە ڕێکەوتنی نەوت – بودجە، ڕەنگە لێبڕینی مووچە نەمێنێت.

ناوبراو ئەو ڕێکەوتنەی بە دەسکەوتێکی سیاسی و دارایی و سەرکەوتنێکی دیکەی پرۆسەی چاکسازی ناو برد.

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم وتی کە لە ئەنجومەنی وەزیران کەسمان لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت ڕازی نین و شەفافیەت و چاکسازی لە بواری نەوتدا دەستیپێکردووە و لەم ماوەیەدا هەواڵی خۆشیش بڵاو دەبێتەوە./.