ئەمریکا: ڕێگری لە بەهێزبوونی ئێران لە عێراق دەکەین

(0) / / ئەمەریکا / عێراق ئێران ئەمریکا


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی بۆ ڕێگری لە بەهێزبوونی ئێران لە عێراق، وتی کە واشنتن هەر کات لە بەرژەوەندیدا بێت لە ڕێگای نێوەندگێڕەکانەوە پەیام دەداتە تاران.
متیۆ میلەر شەوی دووشەممە جەختی لە سەر سیاسەتی واشنتن بۆ ڕێگری لە بەهێزبوونی ئێران لە عێراق کردەوە.
ناوبراو لە هەمان کاتدا وتی کە ئاساییە عێراق لە گەڵ ئێران پەیوەندیی هەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە دەبێت پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، پەیوەندییەکی ئاسایی و پیشاندەری سەروەری و دەسەڵاتی عێراق بێت.
میلەر سەبارەت بەوەی کە ئایا جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران هەڵگری پەیامی واشنتن بووە، وتی کە من ناتوانم سەبارەت بە پەیوەندییە تایبەتەکان لێدوان بدەم بەڵام وەک چۆن کە چەندین جار باس کراوە، هەر کات لە بەرژەوەندی ئێمەدا بێت پەیام ئاراستەی تاران کراوە.