حکومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی بارەگای پارتە کوردییەکانی لە کەرکوک دەرکرد

(0) / / كوردستان / کەرکوک عێراق


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی بارەگای پارتە کوردییەکانی لە شاری کەرکوک دەرکرد، پۆلیسی کەرکوکیشی ڕاسپاردووە هەڵبسێت بە دەرکردنی ئەو کەس و لایەنانەی بارەگاکانیان کۆنتڕۆڵکردووە.
لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری گەڕاندنەوەی بنکە و بارەگای پارە کوردییەکانی دەرکردووە و بە نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کەرکوک و قەزا و ناحییەکانی کردووە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکێک لەو لایەنانەیە کە بەردەوام ڕایگەیاندووە بارەگاکانی لە لایەن کەسان و لایەنەکانی عێراقییەوە داگیر کراوە.