ئۆکراینا بە درۆن هێرشی کردە سەر مۆسکۆ

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا مۆسکۆ ئۆکراینا


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵاخانەیەکی گەورە لە ناوچەی بازرگانیی مۆسکۆ کە سێ وەزارەتی حکومەتی ڕووسیای تێدایە بۆ جاری دووەم لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کرایە ئامانجی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا.
ڕووسیا هێرشە درۆنییەکەی ئۆکراینای بە تیرۆریستی ناو بردووە. یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ دەبێت چاوەڕوانی هێرش و شەڕی زیاتر بێت.
هەر سێ وەزارەتی پەرەپێدانی ئابوری، دیجیتاڵ و پیشەسازی و بازرگانیی ڕووسیا لەو باڵاخانەیەدان کە بە ئای کیو کوارتر دەناسرێت.
مۆسکۆ لە سەرەتای مانگی ئایار کە کۆشکی کرملێن کرایە ئامانج، بەردەوام ڕوبەڕوی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا بووەتەوە، ئەو هێرشانەی کە تا ئێستا زیانی مادی و گیانی زۆریان بە دواوە نەبووە.