ڕۆمانۆسکی دیار نەماوە؛ئایا ئەمریکا باڵیۆزەکەی لە عێراق دەگۆڕێت؟

(0) / / ڕاپۆرت / ئەمریکا عێراق


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دیار نەماوە و لە گۆڕەپانی سیاسی ئەم وڵاتە دوور کەوتووەتەوە و هەڵسووکەوتە نەشیاوەکانی بە شێوازێکی گوماناوی نەماوە.
پێشتر لایەنە سیاسییەکان و سەرکردە دیارەکانی عێراق لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی نایاسایی باڵیۆزی ئەمریکا لەم وڵاتە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و ڕایانگەیاندبوو کە ڕۆمانۆسکی تەنیا بە ئامانجی تێکدانی دۆخەکە لە دژی حکومەتی محەممەد شیاع سودانی چالاکی دەکات.
بە پێی سیناریۆ جیاجیاکان، ڕەنگە ناوبراو بە هۆی هەڵسووکەوت و جوڵە نەشیاو و نایاساییەکانەوە دیار نەمابێت، یان بڕیارە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا بۆی ڕوو بدات ئامادە دەبێت، ئەگەری دیکەش ئەوەیە کە دۆسیەی عێراقی داخستووە و وازی لە ئەرکەکەی هێناوە.
ئەلینا ڕۆمانۆسکی پاش دوایین پەیامی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا لە دژی 14 بانکی عێراقی و بانگەشەی ئەوەی کە هیچ بانکێکی عێراقی لە لایەن واشنتنەوە سزا نەدراوە، لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دیار نەماوە.
دەوترێت کە ناوبراو گەڕاوەتەوە واشنتن. جاسم بەیاتی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ واشنتن هیچ پەیوەندییەکی بە کاروباری سیاسی عێراقەوە نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کێشەیەک لە نێوان حکومەتی ئەمریکا و باڵیۆزەکەی هاتووەتە پێشەوە کە پەیوەندی بە عێراقەوە نییە.
ئەو سەرکردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هەستی بەوە کردووە کە هەڵسووکەوت و ئیش و کاری باڵیۆزەکەی لە عێراق لە دەرەوە چوارچێوەی ئاسایی و یاسایی ئیش و کاری باڵیۆزێکە و بەم هۆیەوە بۆ ڕێگری لە هەر ئەگەرێک ناوبراوی بانگهێشتی واشنتن کردووە.
بەیاتی ڕایگەیاندووە کە باس لەوە دەکرێت ئەمریکا باڵیۆزێکی نوێ بۆ عێراق دەستنیشان دەکات.
سەعد زۆبەیدی شرۆڤەکاری کاروباری عێراقیش ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەرجەم سنورەکان و پرۆتۆکۆل و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تێپەڕاندووە و تەنیا هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە عێراقدا دەدات.